ئاگرەكەی هەورامان كۆنتڕۆڵ كرا

کوردستان 09/07/2020

چاودێر
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، ئاگرێكی بەرفراوان لەسنووری ناوچەی هەورامان لەپارێزگای هەڵەبجە كەوتەوە، درەنگانێكی شەوی رابردوو توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە، لەراگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتژمێر  2ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ، تا كاتژمێر 11 ی شەو، بە هاوكاریی پۆلیسی دارستان، لەهەوڵەكانیان بەردەوام بوون و توانیویانە ئاگرەكەی ناوچەی هەورامان كۆنتڕۆڵ بكەن.
هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو،"هۆكاری درەنگ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ بوونی ژمارەیەكی زۆر مین لە چیای ئەو ناوچەیەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە".