ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران بەکوشتنی هیشام هاشمی تۆمەتباردەکات

عێراق 08/07/2020

چاودێر:

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لە کوشتنی هیشام هاشمی کرد و ئیدانەی ئەو کردە تیرۆرییەی کرد.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەشێوەیەکی دڕندانە لەبەردەم ماڵەکەی تیرۆرکرا، بۆیە پێویستە بکەرانی ئەو کردەیە دەستگیربکرێن و بەسزای خۆیان بگەن.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، گروپە میلیشیاییەکانی سەر بەئێران پێشتر هەڕەشەیان لە هیشام هاشمی کردووە.