چی ڕوودەدات لەو كاتەی واز لەجگەرەكێشان دەهێنیت؟

تەندروستی 08/07/2020


چاودێر:

جگەرە پێكهاتەیەكی مەترسیداری هەیە ، كە لەیەك جگەرەدا زیاتر لە 600 مادەی كمیایی زیانبەخش هەیە سەرەكیەكانی بریتین لە (نیكۆتین، كاربۆن، مۆنۆكساید،تار،سیانە هایدرۆجین،ئامۆنیاو چەندین پێكهاتەی تام و بۆنە تا كار لەسەر مرۆڤ بكات ئالودەبێت پێوەی،هەروەها چەندین مادەی كیمیایی تر)، بۆیە زیانەكانی لەسەر تەندروستی   و ئەو كەسانەی جگەر دەكێشن زۆرە، ئەگەر بێت واز لەجگەرەكێشان  بهێنن  ئەم گۆرانكاریانە لەجەستەیدا ڕوودەدەن، لەوانەش:
1.دوایی 20 خولەك لێدانی دڵ باشتر دەبێت.
2.دوایی 8 كاتژمێر ئۆكسجینی خوێن زیاد دەكات.
3. دوایی 48 كاتژمێر هەستی بۆنكردن و تامكردنت باشتر دەبێـت.
4.دوایی 72 كاتژمێر شانەكانی سی پشوو دەدەن.
5.دوایی 1 بۆ 9 مانگ ڕێرەویی هەناسەدان باشتر دەبێت.
6.دوایی 2 بۆ 3 مانگ سوڕی خوێن و سییەكان باشتر دەبن.
7.دوایی 1 ساڵ مەترسییەكانی دڵ تا نیوە كەم دەبێتەوە
8.دوایی 5 ساڵ دووردەبن  لەجەڵتەكان وەك  كەسانێك كە جگەرەنەكێشن.
9.دوایی 10 ساڵ مەترسییەكانی شێرپەنجەی  سییەكان تا نیوە كەم دەكات.

سەرچاوە:cmc hospital