سوپا سالاری عیراق گەیشتە كەركوك

کوردستان 06/07/2020


ئەمرۆ دووشەممە عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا سوپا سالاری سوپای عیراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی سەربازی گەیشتنە پارێزگای كەركوك لە فرۆكەخانەی كەركوك  لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت پێشوازی كران.
سەردانی وەفدە سەربازیەكەی عیراق بۆ كەركوك بەمەبەستی تاوتوێ كردن و گفتوگۆكردن بوو لەسەر رەوشی ئەمنی شارەكەو ریوشوێنە تەندروستیەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا.