بۆ وەرزی ئەم ساڵی حەج كردن پلانێكی تایبەت بۆ حاجیان بەكاردەهێنرێت.

ڕاپۆرت 06/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
سەنتەری نیشتیمانی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و نەهێشتنی نەخۆشییەكان ،پرۆتۆكۆلێكی تایبەت بە وەرزی حەج كردنی ئەمساڵی بڵاوكردەوە هەرچەندە بۆ ئەمساڵی حەج ژمارەیەكی سنوردار لەحاجیان دیاری كراوە.
بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵەكە پێویستە لەكاتی سورانەوەی بەدەوری كەعبەدا نێوان هەركەسێكی وكەسێكی دیكە زیاتر لە یەك مەترو نیو بێت و قەرەباڵەغی درووست نەكرێت و كەسانێكیش تەرخان كراون  ئیشیان رێكخستنی حاجیەكانی لەكاتی سوڕانەوەدا
هەروەك چەند رێوشۆێنێك دیاركراوە تا دووری نێوان حاجیان لەیەكترەوە پارێزراوبێت و هەروەها كەمكردنەوەی كۆبونەوەی كۆمەڵایەتی بۆئەو مەبەستەش پرۆسەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە چاودێری دەكرێت.
هەر بەگوێرەی پلانەكە نا بێت حاجیان دەست بخشێنن لە كەعبەی پیرۆز  و ماچكردنی بەردە رەشەكەش قەدەغەكراوە شوێنی چوونە ژوورەوەو هاتنە دەرەوە دیاری كراوە.
لەبەشێكی دیكە ئەو پلانەی ئەم ساڵدا هاتوە قەرەباڵەغی درووستكردن لە نزیك شوێنە تایبەتەكان بە ئاوی زمزم وئاوی خواردنەوە قەدەغەیە ،رێگە نادرێت هیچ كەرەستەیەك بۆ هەڵگرتن و عەمبباركردنی ئاو بەكاربهێنرێت هێنانی خواردن و خواردنی خۆراك لە گۆرەپانەكانی دەرەوە قەدەغەیە.
قەرەباڵەغی درووستكردن لەنزیك گەرماوو دەستشۆرەكانی تایبەت بە دەست نوێژهەڵگرتن قەدەغەیە ،هەروەك پۆستەری ئەرزی لكێنراوە بە ئەرزب حەوشەوە بۆ پاراستنی دووری نێوان كەسەكان ،داخستن و بەكارنەهێنانی چەند گەرماوو دەستشۆرێك بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە قەرەباڵەغی كردن .
دابەشكردنی قووتوی پاككەرەوەی پزیشكی وكلێنێكس بەسەر حاجیاندا پاككردنەوەی شوێنی حاجیان لەپێش و پاش هەر تەوافێك دا .
بەرماڵی گەورەی تایبەت بە حەڕەم هەڵدگێرێت و پێویستە هەر حاجییەك بەرماڵی تایبەت بەخۆی بەكاربهێنێت 
پاككردنەوەی كورسی وئەو عەرەبانانەی كە حاجیان بەكاری دەهێنن بە شێوەیەكی بەردەوام بە مەوادی پاككەرەوەی پزیشكی لەپاش هەر بەكارهێنانێكدا.
سەرچاوە/ ئار تی رووسی