10 تووشبووی کۆرۆنا لەڕاپەڕین چاکبوونەوە

کوردستان 05/07/2020


دوای وەرگرتنی ڕێنمایی وداخڵکردن و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشیەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی توش بوان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ ۷حاڵەتی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران ، بەمەش کۆی ژمارەی هاوڵایانی چاکبوەوە بوو بە 47کەس.
هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەین هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنیان وەداوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە ...
دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک

ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

5ـ7ـ2020