دهۆك .. دوو كەس كوژران

کوردستان 05/07/2020

چاودێر: پۆلیسی پارێزگای دهۆك كوژرانی دوو كەسی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەسنوری پارێزگاكە راگەیاند.
هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك دو حاڵەتی كوشتن رویانداوە. یەكێكیان لە قەزای سیمێل و ئەوی دیكە لە زاخۆ بوە.
رونیشكردوەتەوە:" كاتژمێر8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی قەزای سیمێل ئاگاداركراونەتەوە كە تەرمی پیاوێك لە گوندی (كانی عەرەب)ی سەربە ناحیەی (باتێرێ) بە كوژراوی دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە كوژراوەكە ناوی "ق. م. ع."ە و هاوڵاتییەكی ئێزیدییە و دانیشتوی گوندی "كانی عەرەب"ەو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە:" كوژراوەكە چەند سكاڵایەكی بەهۆی قەرزداریەوە لەسەر بوە، لەئێستادا ناو و ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبونی بكوژەكە زانراوە و بەزوترین كات دەسگیردەكرێت.