پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق: پێشبینی پیلانێکی ئیقلیمی و نێودەڵەتی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت

کوردستان 05/07/2020

مامۆستا بورهان فەرەج پارلەمانتاری پێشوی عێراق، لە وتارێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە پێشبینی پیلانێکی ئیقلیم و نێودەڵەتی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم کار بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی بکات، تاوەکو ئەو کەیسە نەکرێتە بیانویەک بۆ ئەو پیلانە.

 

دەقی وتارەکە:

پیلانی  لەقاوغدانی ھەرێمی کوردستان 
لە ئارادایە.

گەندەڵی ئیداری و ئابووری وەک ھێلانەی جاڵجاڵۆکەی لێھاتووە و سەرجەم دونیایی گردۆتەوە.
بەڵام لە وڵاتانی پێشکەوتوودا گەندەڵێکەشیان گونجاندووە لەگەڵ  ژیان و بەرژەوەندی گەلەکەیاندا، بەڵام بەپێچەوانەوە لە وڵاتە دوکەوتووەکانی وەک عێراق و کوردستان  قورساییەکەی لەسەر شانو حیسابی خەڵک کەوتووە، ئەوەی قسەو باسی پەتای کۆرۆنەیە وەک نموونە وەریگریین ، لەوڵاتە پێشکەوتووەکانی دونیا لەبەرخوردانیاندا سەبارەت بەو پەتاییە بڕیارەکانیان لەبەرژەوەندی خەڵکدا بوو و ھەمووکەسێکیش ھاوکاری ماددیی و مەعنەویی کرا، سەرەڕایی ئەوەی سیستەمی تەندروستیشیان زۆر تۆکمە و بەھێزە لەھەموو ئاستێکدا، بەڵام بەپێچەوانەوە لێرە سیستەمێکی سەرەتایی و دواکەوتی تەندروستیمان ھەیە، نەک ھاوکاری دەستگیرۆیی خەڵک ناکەن، بەڵکو  موچەشیان پێنادرێ.بۆیە 
نەھێشتنی بەڵای گەندەڵی پێویستی بە سیستمێک ھەیە کە ئیرادەیەکی سیاسیی تۆکمەی لەپشتبێت و ئەوچینە سیاسییەی کە سەرماییەی وڵاتیان لای خۆیان کۆکردۆتەوە، پێویستە ئەو فاکتە بزانن بارودۆخەکە لەعێراق و کوردستان تەنھا و تەنھا بەگەڕاندنەوەی ئەو سەرماییە دەکرێت کەلای خۆیان حەشاریانداوە. بۆکوردستان لەبەرئەوەی وڵاتی سەربەخۆی نیە زیاتر و ئاشکراترە و ترسەکە ڕاستەوخۆترە
دەبێت چاکسازی لەوێوە دەست پێبکات بەڵکو لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەست پێبکرێت نەک بەپێچەوانەوە.
بەتایبەت سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان دەبێت ئەوە بزانن پێشبینی پیلانێکی ئەقلیمی نێو دەوڵەتی بەرامبەر بچوککردنەوەی قەبارەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت. با دوژمن و نەیارانی کوردستان ئەو کەیسە نەکەنە بیانویەک بۆ تێکشکانی قەبارەی ھەرێمەکەمان .
لەپێناو پاراستنی قەبارەی ئەو ھەرێمەی کە دەیان ساڵە خەباتی بۆ کراوە و قوربانی لەپێناودا دراوە، پێویستە ھەموو حیزبە سیاسیەکان ڕێز لە مێژووی خەباتی پڕ قوربانی خۆیان بگرن و دەستبەرداری بەژەوەندی تاکە کەس و حیزبی بێنن لەو پێناوەدا ئیرادەیەکی تۆکمە درووستکەن و یەک ڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی پێکبێنن.
چونکە ھەمووان لەپاپۆڕکداین تکایە......