لەسەر سوکایەتیی بە سرودی "ئەی ڕەقیب" سکاڵا لەسەر مەلایەک تۆمار دەکرێت

کوردستان 05/07/2020

چاودێر

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە داواکاری گشتیی کۆیە سکاڵا لەسەر بانگخوازێکی ئیسلامیی تۆمار کردووە چونکە "سوکایەتیی بە مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار" کردووە.

یوسف حەسەن، قایمقامی کۆیە لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە جێگرایەتیی داواکاری گشتیی کۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر کەسێک بەناوی (عەبدولحەمید) تۆمار کردووە کە وەک بانگخوازی ئیسلامی لە ڤیدۆیەکدا "سوکایەتیی بە مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و شاعیری دیاری گەلی کورد دڵدار" کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پاڵپشت بە ناڕەزایی و داواکاریی چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنیی شاری کۆیە ئەمڕۆ وەکو قایمقامی قەزای کۆیە سکاڵای لەسەر ئەو کەسە تۆمار کردووە لە داواکاری گشتیی کۆیە.