ئەمەریکا لە ٢٤ کاتژمێردا ٥٧ هەزار تووشبووی نوێی بە کۆرۆنا تۆمار کردووە
جیهان 04/07/2020
چاودێر
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەمەریکا 57 هەزار و 683 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران کە زۆرترین ژمارەیە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕۆژێکدا تۆمار کرابێت.
ئێستا کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دوو ملیۆن و 890 هەزار و 588 کەسن. د. ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتیمانی نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکان لە ئەمەریکا هۆشداری دەدات کە زیادبوونی ئەمجارەی تووشبووانی کۆرۆنا "هەموو وڵاتەکەی خستووەتە مەترسییەوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 2-7-2020 لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆناوەیە ئەوەشی بە "هەواڵێکی باش" ناوبرد.