لەچین دەرمانێکی 1800 ساڵە، بۆ کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

ڕاپۆرت 04/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
دەزگاكانی راگەیاندنی چینی بڵاویانكردوەتەوە یەكێك لەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت  بریتیە لە پێكهاتەیەكی پزیشكی كە لە كتێبێكی قوتابخانەیی وەرگیراوە كە تەمەنی ئەو كتێبە 1800 ساڵە
رۆژنامەی" ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی بڵاویكردوەتەوە بەرهەم هێنانی ئەو دەرمانە خواستێكی میللی گەورەی لەسەرە كۆمپانیای " شیگا چوانگ یلینگ" كە ئەو دەرمانەی بەرهەم هێناوە قازانجێكی گەورەی كردوە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە تا ئێستا بەرهەم هێنەرانی دەرمانە كلاسیكیكە دووچاری شەرێكی سەخت هاتوون بەمەبەستی سەلماندنی شارەزایە پزیشكیەكانیان و پاراستنی پشكی خۆیان لە بازارەكانی ناوخۆو و بەدەستهێنانی متمانە لە بازاڕەكانی دەرەوە.
شیانگ جوون بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیایی دەرمانە بەرهەم هێنەرەكە رایگەیاند: ئێمە لەرێگەی درووستكردنی گولاجی " لیانهوا چینگوین" دەستمان بەفرۆشتن كردوە لە چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ بەرهەم هێنانی دەرمانەكە دوو هێند زیاد دەكەین و بەردەوام چالاكانە كاردەكەین لە پێناو تۆماركردنی بەرهەم و فرۆشتن و ساغكردنەوەی لە دەرەوە.
گولاجی "لیانهوا چینگوین " لە ساڵی 2003 پەرەیپێدراوە بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی تەنگە نەفەسی" سارس" 
دەرمانەكە بریتیە لە 13 رووەك بەپێی پێكهاتە پزیشكیەكان كە پێكهاتەی ئەو دەرمانە دەگەرێتەوە بۆ دەقە پزیشكیە كلاسیكیەكان كە لە كتێبێكدا نوسراوەتەوە مێژوەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی خێزانی پادشایەتی هان " 206 پیش زاین تا 220ی زاینی"
بەگوێرەی سەرچاوەكە پشكی كۆمپانیاكە لە بۆرسەی " چنچن"ی چینی بەرێژەی 148% لەم ساڵدا بەرزبوەتەوەو گەیشتوەتە 30.58 یوان بۆ هەرپشكێك وژمارەی بەشداربوان تا مانگی ئازار بۆ 108 هەزار بەشداربوو زیادی كردوە.
دەسەڵاتدارانی تەندرووستی چین بڵاویانكردوەتەوە پشت بەو چارەسەرە و دوو چارەسەری دیكە دەبەستن 
بەگوێرەی داتاكان چارەسەرە كلاسیكیەكان نزیكەی 18 بۆ 305 ی بازاری دەرمانی چینی پڕكردوەتەوە كەبریتیە لە 2 تریلیۆن یوان كە دەكانە 283 ملیار دۆلاری ئەمریكی.
سەرچاوە ئاڕ تی رووسی