قەتەر تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی توركیا دابیندەكات

ڕاپۆرت 03/07/2020


چەند سەرچاوەیەكی كەنداو ئاگادار لە سەردانە كتوپڕەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ دۆحە گوتیان: سەردانەكەی سەرۆكی توركی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ قەتەر هاوشێوەی سەردانی باپیرانیەتی كە كاریان دەكرد لەگەڵ ئەو وڵاتە عەرەبییانەی بۆ چەند دەیەیەك داگیریانكردبوون، رۆیشتنی بۆ دۆحە ئامانج لێی گەیشتنیەتی بە پارەی قەتەری لە رێگای شێخ تەمیم بن حەمەد سانیەوە بۆ پشتیوانی پرۆژەی خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست.

ئەمە لە كاتێكدایە سەرۆك وەزیرانی پێشووی قەتەر حەمەد بن جاسم سانی گوتویەتی: توركیا ئامادەیە بۆشایی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پڕبكاتەوە لە قەتەر كە هێزەكانی ئەمریكا بە تەواوی یان بەش بەش لێی بكشێنەوە.
ناوبراو هۆشدارییشی داوەتە ئەمریكا بە كشانەوەی هێزەكانی لە قەتەر تووشی زیانێكی گەورە دەبێت.

شاندەكەی توركیا ئەو كەسانەی تێدابوون كە بەردەوام هەن ئەوانیش بەرائەت بەیراق وەزیری دارایی و خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری و هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری.

ئاژانسی هەواڵی قەتەر رایگەیاند، شێخ تەمیم تاوتوێی پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەردولایەن و پەرەدان و بەهێزكردنی لەبوارەكاندا بەتایبەت ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و وزە و بەرگری لەگەڵ ئەردۆغاندا كردووە.

سەرچاوەكانی كەنداو بۆ رۆژنامەی العرب-ی لەندەنی گوتیان: سەرۆكی توركیا فشاری لەسەر قەتەر كردووە بۆ گرتنەئەستۆی هەڵمەتە لەشكرییەكان لە سوریا و لیبیا و مانۆرە لەشكرییەكان لە دەریای نێوەڕاست و دووبارەكردنەوەی هەنگاوەكانی باب و باپیرانی كە پێویستیان بە بەدڵنیایی قەتەرە كە بێ پشتیوانی دارایی ناكرێن.

توركیا داواشی لە قەتەركردووە پشتیوانی پرۆژەیەك بكات كە كورتی هێنا لە جێبەجێكردنی سەرباری پارەیەكی زۆر بۆ سەپاندنی  گرووپە ئیسلامییە سیاسییكان بۆ دەسەڵات لە بەهاری عەرەبییەوە، بەڵام ئێستا توركیا هەوڵ دەدات لە رێگای دەستوەردانی لەشكرییەوە ئەو كارە بكات لە لیبیا و تونس و سۆماڵ و سەرانسەری ئەفریقا، كەڵك وەردەگرێت لە ژێرخانی لۆجستی و دارایی و مێدیایی قەتەر.

قەتەر بووە بە پشتیوانێكی باشی پرۆژەكانی توركیا و رزگاركردنی لە قەیرانی دارایی و پشتیوانی پرۆژەكانی ئەردۆغان بۆ گەڕاندنەوەی نفوزی باپیرانی عوسمانی و ئەوەش ئاماژەیە كە قەتەر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی دارایی توركیا تاكاتێكی نادیار.

لە بەرامبەردا توركیا بەردەوامە لە خزاندنی قەتەرییەكان بۆ خراپی پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانە نەریتییەكان لە كەنداو بەتایبەت عەرەبستان، یان ئەمریكا كە سەرۆك وەزیرانی پێشوو شێخ حەمەد بن جاسم دەڵێت جێگرەوە هەیە لە حاڵی بریاری واشنتن بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی لە قەتەر.

ئەم لێدوانەی شێح حەمەد بن جاسم سەرسورهێنەر بوو كە هاوكاتی سەردانەكەی ئەردۆغانە، و كاردانەوەكانی، قەتەرییەكان نیگەرانن لە جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی پێشووی ئەمریكا لە كشانەوەی هێزەكانیان وەك كاردانەوەی بنیاتنانی پەیوەندیییەكانی دۆحە لەگەڵ 
گرووپە ئیسلامییە توندڕۆكان و دانانی ملیارات دۆلار بۆ پشتیوانیان  لەچالاكیە تیرۆریەكاندا.

چاودێران گوتیان: لێدوانەكانی جاسم هۆشداری بوون بۆ ئەمریكا كە لە حاڵی كشانەوەی هێزەكانیان لە قەتەر زیانێكی گەورە بەر كۆمپانیاكانیان دەكەوێت كە بەهۆیەوە قازانجیان كردووە.

توركیا ناترسێت لە خواستەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی قەتەر و كردنی بە بنكەیەكی توركیا لەچوارچێوەی بنیاتنانی نفوزی هەرێمی نوێیدا  كە ئەردۆغان لە سەردانی پێشتریدا لە نۆفەمبەردا نەیشاردبووەوە.

دۆحە وەڵامی داواكاری دراوسێكانی نەداوەتەوە كە داوایانكردووە سنوورێك بۆ دەستوەردانەكانی توركیا و ئێران دابنێت كە دەبنە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو.

هاوكات ئەمڕۆ هەینی ڕۆژێك دوای سەردانەكەی سەرۆكی توركیا بۆ قەتەر، شاندێكی توركیا بەسەرۆكایەتی خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری گەیشتنە لیبیا.

كەناڵی العربیە لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە كە ئەنقەرە و تەرابلوس رێككەوتنێكیان كردووە بۆ كردنەوەی بنكەی سەربازی توركیا لە لیبیا و مافی پارێزبەندی دراوەتە سەربازە توركەكان.

هاوكات ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی سەردانەكەی بۆ قەتەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لەگەڵ میری قەتەر باسیان رەوشی سوریا و عیراق و لیبیا و یەمەن و چەند شوێنێكی دیكەیان كردووە.
سەرچاوە: العرب.. العربیە