لە بەرامبەر یارمەتی دارایی لە هەرێمەوە هاوكاری هێرشەكەی توركیا دەكرێت

ڕاپۆرت 02/07/2020


 ئۆپەراسیۆنی لەشكری توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لایەنێكی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت كە بە دوور نازاندرێت كە لایەنێكی نزیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
 
ڕۆژنامەی العرب-ی لەندەنی بڵاویكردەوە ئەو هاوكاری نێوخۆییەی هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر هاوكاری حكومەتی توركیا بۆ سوككردنی ئەو قەیرانە داراییەیە كە هەرێمی گرتووەتەوە، بۆیە لە هەرێم كارئاسانی دەكرێت بۆ هێزی توركیا بۆ راوەدوونانی چەكدارەكانی پەكەكە.

سەرچاوەیەكی سیاسی و چەند دەزگایەكی مێدیایی عیراقی بلاویانكردووەتەوە كە توركیا هاوكاری هەواڵگری لەلایەنێكی پەیوەندیدار بە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووكی پڵینگ بۆ سەر پەكەكە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە كە ئەنقەرە ئامادەی نیشانداوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات لە بواری ئابووری   لە بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر بنكەكانی پەكەكە، هاوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەوڵ دەدات كەڵك لەو قەیرانە داراییەی هەرێم وەربگرێت كە بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و ناكۆكیەكانی لەگەڵ بەغدا لەگەڵیدا بەرەوڕووە.

سەرچاوەكە بە شێوەیەكی یەكلاكراوە باسی لە رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەردۆغان نەكردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەكرد كە توركیا هەڵدەستێت بەپێداچوونەوە بە خشتەی قەرزەكانی هەرێمی كوردستان.

توركیا فڕۆكەی شەڕكەر و هیلیكۆپتەر و تانك  و دابەزاندنی هێز بەكاردەهێنێت لە هێرشەكانیدا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، چاودێران دەڵێن لێكتێگەیشتن لەنێوان ئەنقەرە و هەولێر هەیە.

سەرچاوەكان گوتویانە كە هێزێكی چەكداری حیزبێكی كوردی ناوچەكانی قەندیل گەڕاوە.

چاودێرەكان دەڵێن: پاڵنەری ئابووری لە پێش ئەو نزیكبوونەوەی هەرێم و ئەنقەرەوەیە كە كوردەكانی عیراق پێویستیان بەهاوكاری بەپەلەی دارایی هەیە بەهۆی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتەوە.
چاودێران دەڵێن توركیا نیازی فراوانخوازی هەیە بۆ دراوسێكانی و ئامادەی كشانەوە نییە لەو ناوچانەی كۆنترۆڵیان دەكات لەنێو خاكی عیراقدا وەك ناوچەكانی دیكەی سوریا، لە عیراق ئەنقەرە كشانەوە رەتدەكاتەوە چەند ساڵێكە لە بنكە سەربازییەكانی بەتایبەت لە باشیك.
سەرچاوە: العرب