ژمارەیەك هۆڵی وەرزشی وگازینۆ لەسلێمانی داخران

کوردستان 02/07/2020

چاودێر:لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی  سلێمانیەوە ژمارەیەك هۆڵی وەرشی و گازینۆ داخران.

بێوەی ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكەیان چوار هۆڵی وەرزش و دوو گازینۆی بلیارد و كافتریایەكی نێرگەلە كێشانیان داخستووە.
رونیشكردەوە: ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە بە داخستنی كافتریا و گازینۆ و هۆڵەكانی وەرزش، هەر شوێنێكیش پابەند نەبێت و بكرێتەوە لەلایەن لیژنەكانیانەوە دادەخرێن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێنەوە.