راگەیەنراوێك لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە

کوردستان 02/07/2020


چاودێر: لەراگەیەنراوێكدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی جەخت لەبەردەوامی گەشتە ناچاریەكان دەكاتەوە.

لەراگەیەنراوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا هاتووە:" دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی یەوە) ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ئەو ھاوڵاتیانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەشتی ناچارییان بۆ ئەنجامدەدرێت"

ئاماژە بەوەشدراوە:" بۆ زانیاری ھەموولایەک ئەنجامدانی گەشتی ناچاری لە چواچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری نییە."