پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشت و شەش كەسی تریشی برینداركرد

کوردستان 02/07/2020

چاودێر:  لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، پیاوێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە دەست ڕێژی گوللەی لە هاوسەرەكەی خۆی كردووە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە، دواتریش كێشەكە پەرەی سەندووە و تەقكەرەكە شەش كەسی تری لە كەسوكاری هاوسەرەكەی و خوشكێكی خۆی بریندار كردووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، سەبارەت بەو كێشەیە پۆلیسی سلێمانی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و بە دوای تۆمەتبارەكەدا دەگەڕێن.