تائێستا زیاتر لە 300 پزیشک و کارمەندی تەندروستی هەرێم توشی کۆرۆنا بون

کوردستان 02/07/2020

چاودێر
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، لەهەرێمی كوردستان رووی لەزیادبوونە، بەو هۆیەشەوە، زیاتر لە300 پزیشك و كارمەندی وەزارەتی تەندروستی، تووشی كۆرۆنا بوون.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستا زیاتر لە300 پزیشك و كارمەند و شوفێری وەزارەتی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوون.
روونیشیكردەوە،" پێویستە هاووڵاتییان هۆشیار بن لەخۆپارێزی، باشترین چارەسەر تا ئێستە تاك پارێزییە، ئەگەر هۆشیاری هاووڵاتییان بەرز بێت، پێویست بە كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ ناكرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەنگۆیانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێـنەوە، گوایە دەرمانی گیایی یان كۆمەڵێك شت چارەسەری كۆرۆنا دەكات، دوورە لەراستی و تەنیا چەواشەكردنی هاووڵاتییان تاكە چارەسەرە لەئێستادا، خۆپارێزییە.
لەهەرێمی كوردستان تا ئێستا زیاتر لەشەش هەزار تووشبوو بە ڤایرۆسی كرۆنا هەن و ژمارەی مردووانیش زیاتر لە 200 كەسە.