ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 02/07/2020

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تەموزی 2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و دوو شوێنی تر دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوبات بەلێبڕینی لە21%ی وەزارەتی دارایی و هەریەكە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز (لیوای نەوت و گاز) دابەشدەكرێت.
هاوكات هێشتا دیار نییە كە هەفتەی داهاتوو مووچەی چی وەزارەت و شوێنێكی تر دابەشدەكرێت.
مووچەخۆرانی هەرێم لەمانگی تەموزدان و تائێستا تەنیا مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆ دراوە، زۆربەی زۆری وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی تر لەهەرێمی كوردستان، مووچەی پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵیان، وەرنەگرتووە.