" تکایە هەواڵی بەپەلەی مردنەکان ڕابگرن"

کوردستان 01/07/2020

چاودێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لەپەیامێکیدا داوا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، هەواڵی بەپەلەی مردنەکان ڕابگرن.

ئاماژەى بەئەوەشدا، دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەجیهان، ئێستا وەک لە ئامارەکان دەردەکەوێت ژمارەی چاکبوونەوە و ژمارەی ئەوانەش کە بەسووکی توشی کۆڕۆنا دەبن زیاتر بووە.

باسی لەئەوەشکرد، لەبەر ئەوە بۆ چیتر نەشڵەژان و نەترساندنی خەڵک و هێورکردنەوەی دەروون و بەرزکردنەوەی وورەی خەڵک و باشتر بەرگەگرتن و بەسوکی تێپەڕاندنی ئەو پەتایە.

ئەوەشی خستەڕوو، تکایە هەواڵی بەپەلەی مردن ڕابگرن و زیاتر سەرنج بخەنە سەر هەواڵەکانی چاکبونەوە، کە ئێستا لە جیهان زیاتر لە نیوەی توشبووان بەتەواوی چاکبونەتەوە و ئەوانی تریش زۆربەی هەرە زۆریان بەسوکی توشی بوون.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هاوکاریتان ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لەخێرا کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە لەکوردستان، هانی خۆپاراستن و پابەندوون بەڕێنماییە خۆپارێزیەکان بدەن، ئەو دۆخەش بەسەرکەوتوویی تێدەپەڕێنین.