پوتین و ئەردۆغان چۆن بۆچوونەكانیان بەسەر ترەمپدا دەسەپێنن؟

ڕاپۆرت 01/07/2020


چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكایی بەرپرس بە تۆڕی ئێن ئێن-یان گوت: سەدان پەیوەندی تەلەفۆنی نهێنی هەن كە ترەمپ لەگەڵ سەرۆكانی جیهاندا كردوونی و هیچ كات ئامادە نەبووە بۆ گفتووگۆ لەگەڵ سەركردەكانی جیهاندا لەسەر بابەتە مەترسیدارەكان و زۆرینەیان بەسەریدا زاڵبوون بەسەریدا بەتایبەت سەرۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.

سەرچاوەكان لە كۆشكی سپی و دەزگای هەواڵگری گوتیان: پەیوەندییەكان بڕوایان بە هەندێك كاربەدەستی گەورەی ئەمریكاهێناوە لەوانە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری پێشوو، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆكی ئەركان كە سەرۆك ترەمپ خۆی مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان گەورە كاربەدەستەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ترەمپی پاڵپێوە لەوانە جۆن پۆڵتن، جێمیس ماتیس، رێكس تیلەرسن و جۆن كیلی و بەرپرسانی هەواڵگری بۆ ئەوەی كە ترەمپ مەترسی دروستكردووە بەهۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەركردەكانی جیهان.  

سەرچاوەكان ئاشكرای دەكەن هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت كە سەرۆك ئەزمون و لێهاتوویی پێویستی هەیە لە گفتوگۆ لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ سەركردەكانی جیهاندا  و ئاماژەش نییە لێهاتووییەكەی باشبووبێت لەگەڵ تێپەڕبوونی كات.

ئاماژە بەوەش دەكەن لە كاتی فشاردا لە ویستەكانی خۆی هەڵهاتووە لە بەرامبەر سەركردەكانی جیهاندا و ویستویەتی ئەو ئامانجانە بەدیبهێنێت كە گونجاون لەگەڵ پلانە كەسییەكانیدا.

مەترسی ئەو بەرپرسانە لە پەیوەندییەكانی ترەمپ بەتایبەت لەگەڵ پۆتین هاوكاتە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەكەن سەرۆك ترەمپ زانیویەتی لە ئادارەوە كە ڕوسیا پاداشتكردنی بۆ تالیبان خستووەتەڕوو لە بەرامبەر كوشتنی هێزە ئەمریكاییەكان لە ئەفغانستان، كەچی هیچ رێوشوێنێكی نەگرتووەتەبەر تا ئێستا.

سەرچاوەكان گوتویانە، پەیوەندی لەنێوان ترەمپ و پۆتین هەبووە، ترەمپ خوازیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بووە لە ئەفغانستان، بەڵام باسی پاداشتكردنی تالیبان نەكراوە.

زۆرترین ژمارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغاندا بووە، بەجۆرێك لە هەفتەیەكدا دووجار ئەردۆغان پەیوەندی بە كۆشكی سپییەوە كردووە و گواستراوەتەوە بۆ سەرۆك راستەوخۆ بە فەرمانی ترەمپ خۆی.

هاوكات سەرۆك ترەمپ سوكایەتی بە سەرۆكانی دوو وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریكا كردووە كە ژنن، كە بە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی بریتانیای گوت لاوازە و چوست و چالاك نییە، هەروەك بە ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیاشی گوت: بێ ئاگایە.

ترەمپ بەردەوام لە پێش چاوی سەركردەكانی جیهاندا بەتایبەت شازدەی سعودیە محەمەد بن سەلمان و كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور شانازی دەكات بە سەروەت و سامانەكەی و دەستكەوتە گەورەكانی وەك سەرۆك.

لە گفتوگۆكانیشدا لەگەڵ پۆتین و ئەردۆغان هەلەكە دەقۆزێتەوە بۆ باسكردن و رەخنەگرتن لە جۆرج دەبلیۆ بۆش و باراك ئۆما سەرۆكانی پێشوو و پێشتری ئەمریكا.

سەرچاوەكان دووپاتیانكردەوە زانیاریەكانیان هاوكاتە لەگەڵ زانیاریییەكانی بۆڵتن لە كتێبەكەیدا كە ترەمپ كار دەكات بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و تۆڵەكردنەوە لە ڕەخنەلێگرەكانی و نەیارە سیاسییەكانی و بەرژەوەندییە كەسی و نیشتمانییەكانی تێكەڵكردووە.

لای خۆیەوە گوتەبێژی كۆشكی سپی گوتی : سەرۆك ترەمپ گفتووگۆ دەكات لە شێوازێكی جیهانیدا بە زیاتر بەردەوام بون لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەسەر گۆڕەپانی جیهاندا.

سەرچاوەكان گوتیشیان: زۆرینەی پەیوەندییەكانی ترەمپ لەگەڵ سەركردەكانی روسیا و توركیا و كەنەدا و ئوسترالیا و ئەوروپای خۆرئاوا بووە و مەترسیدارن لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا. 
سەرچاوە: CNN