قەرەیلان نهێنی پشت هێرشەکانی تورکیا بۆ شارباژێڕ و ناوچەکانی یەکێتی ئاشکرادەکات
چاودێر:
قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە، نهێنی
پشت هێرشەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی شارباژێڕ ئاشکرادەکات.
موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە
ڕادیۆی دەنگی وڵاتی ڕاگەیاند، تورکیا ئەو هێرشانە لەسەر بناغەی
پیلانێک بەڕێوەدەبات. واتە دەوڵەتی تورکیا لە سلێمانی تا شەنگال و کۆبانێ بێواتە
هێرش ناکات. هێرشی پیلانبۆدارێژراون. ئاسایی نین. ئامانجی سەرەکییان ترساندنی
کۆمەڵگای کورد و دیلگرتنی کۆمەڵگایە. بەم شێوەیە دەیانەوێت لەسەر سێ پارچەی
کوردستان سەردەست بن. نە تەنها لە باکووری کوردستان دەیەوێت لە باشوور و ڕۆژئاواش
سەردەست بێت. واتە ئامانجی گشتی بەم شێوەیەیە.
ئاماژەى بەئەوەشدا، لە ڕێگەی ئەو
هێرشانەوە دەیەوێت گەلی هەرێمەکە بترسێنێت و ئاوارەیان بکات. بۆ نمونە بە ئەنقەست
هێرش دەکاتە سەر دەرکار و گوندەکانی دەوروبەری. بە چاوترساندنی گەل دەیەوێت
گوندەکان چۆڵ بکات. بەم شێوەیە دەیەوێت کارەکەی ئاسان بکات و کێ لە هەرێمەکە
بجووڵێتەوە یەکسەر لێی بدات."
قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد، بەم جۆرە ڕێبازانە دەیانەوێت ناکۆکی
لەنیوان سیاسەتی کوردستاندا دروست بکەن و لەبەرامبەر یەکتری بووەستنەوە و بەم
شێوەیە هەوڵی تێکدەری دەدەن,
وتیشی:"بۆ نمونە لە هەرێمەکانی ژێر
کۆنتڕۆڵی یەنەکە هێرش دەکەن و بەم شێوەیە دەیانەویت ناکۆکی دروست بکەن. بە تایبەتی
ئێمە واتە پەکەکە دەکەنە بیانوو و هێرش دەکەن. ئێمە لە شارباژێر و ناوچەکانی تر
نین. بەڵام دەبینرێت کە پژاک دەکرێتە ئامانج. واتە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیشیان
خستووەتە ناو لیستەکەیاندا. بەم شێوەیە دەیانەوێت لە نێوان هێزەکانی کوردستاندا
ناکۆکی دروست بکەن. لەنیوان، پەکەکە و یەنەکە هەروەها پەکەکە و پەدەکەدا ناکۆکی
دروست بکەن. پلانەکە بەم شێوەیەیە. دەیانەوێت لەنێوان هێزە کوردیەکاندا شەڕ
هەڵگیرسێنن”.