یەکێتی و گۆڕان: چاکسازی تەنها بە موچە بڕین نابێت

کوردستان 01/07/2020

چاودێر:

پاش کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری کۆبوونەوەکە خرایەڕوو و ئاماژە بەئەوەدرا، کە چاکسازی تەنها بەموچە بڕین نابێت.

 

سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت چاکسازی  لەداهات بکرێت و شەفاف بێت، و بەتەنها بەبڕینی موچە چاکسازی ناکرێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، تادوا هەوڵیان ئەوەیە، کە کە موچەی هاوڵاتییان نەبڕێت و ٣٠ ڕۆژ جارێک دابەشبکرێت.

 

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، داهات لەوە زیاترە کە وەک موچە بەهاوڵاتییان لەم مانگەدا دراوە، بەڵام ناچێتە خەزێنەی حکومەتەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دەبێت لایەنى بەرپرس ڕوونکردنەوە لەم بارەیەوە بدات کە ئەم داهاتە چی لێ دێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، چاکسازیش تەنها کەمکردنەوە و بڕینی موچە نییە، بەڵکو زۆر لەوە فراوانترە.