لاهور شێخ جەنگی: چەند بابەتێکی گرنگمان لەگەڵ گۆڕان باسکرد
چاودێر:
ئەمڕۆ چوار شەممە یەکێتی و گۆڕان لەئاستی باڵادا کۆبوونەوە.
وەفدێکی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی چوونە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەى گۆڕان.
وەفدەکەی یەکێتی لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لێپرسراوانی تری باڵای بزوتنەوهكه پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.
پاش کۆبوونەوەکە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە دهربارهی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان، و بارودۆخی گشتی ههرێمی كوردستان، و پەیوەندییەكانی هەردوولا و چهند بابهتێكی تری گرنگ بوو.