یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

کوردستان 01/07/2020

بەپێی زانیاریەکان بڕیارە هەفتەی داهاتوو، یەکێتی و پارتی کۆببنەوە. ئەم کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردودا گرژی و ئاڵۆزی و ناکۆکیی زۆر لە نێوان هەردولادا دروستبوە.

کۆبونەوەی هەردولا دوای ئەوە دێت، کە پافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە چەند رۆژی رابردودا چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کەوتوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ماوەی رابردودا چەند جارێک وادەی کۆبونەوەی یەکێتی پارتی دیاری کرام بەڵام لە کۆتایدا کۆبونەوەکان نەدەکران.

ماوەی چەند رۆژێکە یەکێتی مانۆڕێکی سیاسی دەستپێکردوەو تا ئێستا لەگەڵ چەند حزبێکی کوردستاندا کۆبۆتەوە.