لیبیا درزی لە ناتۆ خست

ڕاپۆرت 30/06/2020


شەڕە لێدوانی توند لە نێوان توركیا و فەرەنسا لەم رۆژانەی دواییدا هەڵگیرساوە كە هەردووكیان ئەندامی پەیمانی ناتۆن و هەریەكەیان چوونە سەنگەرێكەوە لە قەیرانی لیبیادا.

سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن ڕۆژی دوو شەممە گوتی: بەرپرسیارێتییەكی تاوانكاری توركیا لە لیبیا هەیە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ دەمودەست وەڵامی ماكرۆنی دایەوە، گوتی: فەرەنسا سیاسەتێكی وێرانكاری لە لیبیا پەیڕەو دەكات بە پشتیوانیكردن لە بوونی ڕوسیا بۆ هاوكاری خەلیفە حەفتەر لە بەرەوروبونەوەی توركیای هاوكاری لە ناتۆ.

ئەم پەرەسەندنە لە پەیوەندییەكانی توركیا و فەڕەنسا دوای تۆمەتباركردنی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا دێت بۆ كەشتییەكی توركیا كە چەك و چۆڵی بۆ لیبیا گوێزتووەتەوە و رێگەی نەداوە كەشتییەكی فەرەنسایی پشكینینی بۆ بكات لە نێو دەریادا.

توركیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە و هۆشداری دایە فەرەنسا كە بەو پێیەی ئەندامی ناتۆن، پێویستە دژی دەستوەردانی ڕوسیا ڕابوەستێت لە لیبیا كە هەڕەشەی دروستكردووە بۆ ناتۆ و پلانی ستراتیژی لە خۆڕهەڵاتی دەریاری نێوەڕاست.

بابەتی دڵنیاكراو لێكنزیكبوونەوەی ڕوسیا و فەڕەنسایە لە قەیرانی لیبیادا كە توركیای نیگەرانكردووە، چونكە بەرەی دژبەری بەهێزكردووە كە میسر و سعودیە و ئیمارات و یۆنان لە خۆی دەگرێت و هاوپەیمانی توركیا و قەتەری دەستكورت كردووە كە پشتیوانی زارەكی نا دڵنیایی ئیتاڵیای هەیە.

نەخشەی هاوپەیمانێتییەكان پەرەسەندنەكانی توركیا و فەڕەنسای زیاتركردووە، كاردانەوەی لەسەر رەوشی لیبیا هەیە، لە دیارترینیان دابەشبوونی گەورەی بێ پێشینە لە ناتۆدا یەكەم و دواخستنی شەڕی چارەنووسسازی سێرت كە هێزەكان هێزی بۆ كۆدەكەنەوە بە هەموو توانای خۆیان خۆی بۆ ئامادە دەكەن دووهەم.

فەڕەنسا نیگەرانە لە هەڕەشەكانی توركیا بۆ كۆنترۆڵكردنی سێرت و جفرە لە لیبیا بەوپێیەی سێرت دەروازەی سەرەكی هیلالی نەوتییە و دەروازەی كەناراوەكانی ئەفریقا و كێڵگەكانی نەوت و غازی سنووری جەزائێر و باشوورە، لەگەڵ بوونی بنكەی لەشكری هەوایی كە گرنگییەكەی لە بنكەی عەقەبەی باشووری خۆرئاوای تەرابلوس كەمتر نییە.

ئامادەبوونی سەرۆك ماكرۆن لە لوتكەی وڵاتانی كەناراوی ئەفریقایی كە ئەمڕۆ كارەكانی لە نواكشۆت پایتەختی مۆرۆیتانیا دەستیپێكرد بە ئامادەبوونی سەرۆكانی نێجێر و چاد و بۆركینا و مالی و سەرۆكی مۆریتانیا محەمەد وەلەد غەزوانی گوزارشتە لەو نیگەرانییە.

 گەیشتنی هێزەكانی حكومەتی ویفاقی دانپێدانراوی نێونەتەوەیی لیبیا بۆ فزانی باشوری تەرابلوس و هێزە چەكدارە ئیسلامییە توندڕۆكان كە توركیا پشتیوانیان دەكات و لە سوریاوە هاتون و ژمارەیان بۆ 17 هەزار كەس بەرزبووەتەوە بەپێی ڕاپۆرتەكان، واتە هەڕەشە لە نفوزی فەڕەنسا لەو ناوچەیە دەكرێت یان لە كەناراوی ئەفریقایی كە ئێستاچالاكی چڕی لەشكری تێدا لە دژی هێزی فەڕەنسایی لە مالی بەڕێوەدەچێت.

نازانرێت ئەو شەڕە قسەیەی توركیا و فەڕانسا چۆنە، بەڵام لیبیا بە فڕۆكەی ناتۆ كۆنترۆڵكرا و ئەو وڵاتەش ئەو هاوپەیمانێتییەی دوورخستەوە و ریزەكانی تێكدا و خستییە حاڵەتی مردنی سەرجێگەوە لە ژووری چاودێری چڕ.
سەرچاوە: رای الیوم