یەکێتی و گۆڕان لەئاستی باڵا کۆدەبنەوە

کوردستان 30/06/2020

چاودێر:

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە وەفدێکی باڵای بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەشاری سلێمانى کۆببنەوە.

 

دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند: بڕیارە کاتژمێر ١١ی رۆژی چوارشەمە ١ی٧ی٢٠٢٠، وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن و، لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کۆببنەوە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران، پەیوەندییەکانی هەردولا، باشترکردنی پەیوەندی سیاسی نیوان لایەنەکان، چاکسازی و ئاڵنگاریەکانی بەردەم هەرێم و رێککەوتنی حکومەتی خوجێی سلێمانی بابەتی گفتوگۆ دەبن.