رەوشی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا لەسلێمانی بەرەو باشی دەڕوات

کوردستان 30/06/2020

د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی، ئاشکرایدەکات رەوشی چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا بەرەو باشی دەڕوات و دەشڵێت لە سبەینێوە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنین کە هەوکرنی قورسی سیەکانایان هەیە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئەم چەن خاڵە لەسەر رەوشی نەخۆشخانەی جمهوری باس دەکات.
- رۆژانە نزیکەی 20 نەخۆش بەرەو باشی ئەچن و ئەیانێرینەوە بۆ تەواو کردنی چارەسەرەکەیان لە ماڵەوە یان لە ئوتێلە تەرخانکراوەکان.
- رۆژانە نزیکەی 10 نەخۆش پلازمایان بۆ ئەنوسین، بەشی زۆر لەو نەخۆشانە پلازمایان دەست ئەکەوێ، بەشێکیشیان ئێمە هاوکاریان ئەکەین.
- رۆژانە نزیکەی 5 نەخۆش باری تەندروستیان تێک ئەچێ و پێویستیان بو ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ئەبێ و بەپێی هەبوونی جێگا ئەیانێرین بۆ نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ.
- رۆژانە چەند حاڵەتێکی کەمی مردن لە جمهوری تۆمار ئەکرێ.
- ئەوەی جێگای دڵخۆشیە زۆرێک لەو نەخۆشانەی پلازما وەرئەگرن سوودی زۆری لێ دەبینن و دوای دوسێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەریان ئەکەین، ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕوودەکەنە بانکی خوێن بۆ پێدانی پلازما و ڕۆژانە زۆرێک لەو نەخۆشانەی کە 14ڕۆژ بەسەر چاکبونەوەیان تێپەڕیوە خۆیان ئەچن بۆ بەخشینی پلازما.
- لە سبەینەوە دەست ئەکەین بە دەرمانێکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی بەرگری لەو کەسانەی تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بوون.
- سوپاس بۆ خوا ئێستا پابەندی خەڵک باشتربوە و ماسک و دەستکێش زۆر بەکارئەهێنن.