لیژنەی دارایی بڕی قەرزەكانی عیراق ئاشكرا دەكات

تەندروستی 28/06/2020


ئەحمەد سەفار بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: چاكسازی ئابووری لەعیراق بەدوو ئاراستەدا دەروات یەكەمینیان رێكخستنەوەی خەرجی گشتی و دووەمین هێشتنەوەی خەرجیە پێویستیەكان 
تەئكیدیشی كردوە حكومەت توانای هەیە لەماوەی یەك ساڵدا داهاتەكانی خۆی بەهێز بكات
سەفار رایگەیاند: لیژنەی دارایی پاكێجی چاكسازیی خۆی هەیە و لەبەرامبەریشدا حكومەتی عیراق پاكێجی خۆی هەیە وكار دەكەین بۆ رێكخستن و یەكخستنی هەردوو پاكێجەكە كە خزمەت بە وڵات دەكات و یارمەتیدەریشە بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە.
ئاشكراشی كرد قەرزەكانی عێراق بەراورد بەتواناكانی وڵات زۆر نیە چونكە عیراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە 
ئاشكراشی كرد لەئێستادا عیراق بڕی 25 ملیارو 444ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەكی لەسەرەو نزیكەی 40 تریلیۆن دینار قەرزاری ناوخۆیە.