پارێزگای زیقار 282 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكرێت

تەندروستی 28/06/2020


سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای زیقار بڵاویكردوەتەوە تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 282 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوەو 16 كەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە.
كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەعیراق تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون گەیشتوەتە 43هەزارو 262 تووشبوو لەو ژمارەیە تا ئێستا 19هەزارو 938 تووشبوویان چاكبونەتەوەو1660 كەسیش لەعیراق بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداوە.