تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 10 ملیۆن تووشبوو لەجیهاندا تێدەپەرێنێت

تەندروستی 28/06/2020


ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر لە 10 ملیۆن و  82هەزار تووشبووی تێپەراند ولەو ژمارەیەش زیاتر لە نیو ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە.
ویلایەت یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ریزی یەكەمی تووشبووان دێت و زیاتر لە 2ملیۆن و 500هەزاركەس تووشبووە 128هەزار كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەرازیل لە ریزی دووەمی وڵاتانی تووشبوو دێت و یەك ملیۆن و 300هەزار كەس تووشی پەتاكە هاتوون و رووسیا بە پلەی سێیەم دێت وزیاتر لە 627 هەزار كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
رێژەی تووشبووان لە ئەمریكای باكوور و ئەمریكای لاتین و ئەوروپا نزیكەی 75%كۆی تووشبووانی جیهان پێكدەهێنێت.
ریژەی تووشبووان لە ئاسیا و خۆرهەڵاتی ناوەراست گەیشتوەتە نزیكەی 12% 
رۆژی 10ی مانگی كانونی یەكەم بۆ یەكەمجار یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە ویلایەت ووهان لە چین تۆماركرا.