تەقاندنی پەنجەکانی دەست و کاریگەریەکانی

تەندروستی 23/06/2020

چاودێر:د.دێدەوان نامق رسول
پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان

بریتییە لە دروست بوونی دەنگێک لە ئەنجامی تەقینی بلقە هەواییەکانی ناو شلەی جومگە..
ئەوانەی خوویان بە تەقاندنی پەنجەکان گرتووە، ئەو کەسانەن کە زیاتر لە پێنج جار ڕۆژانە پەنجەکانیان دەتەقێنن
ئەم بلقە هەوایانە دروست دەبێت لە ئەنجامی چەند کارلێکێکی فیزیایی ناو شلەی جومگەی پەنجەکان.
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کەسانەی پەنجەکانیان دەتەقێنن هەمان هێز و توانا و جولەی پەنجەکانی هەیە بەراورد بەو کەسانەی کە پەنجەکانیان ناتەقێنن . تەنها ئەوە نەبێت کە کڕکڕاگەی جومگەکانیان کەمێک ئەستورترن.
تا ئێستا هیچ توێژنەوەیەکی نوی نییە ئەوە بسەلمێنێت کە تەقاندنی پەنجەکان دەبێتە هۆی سەوەفانی جومگەکانی پەنجە.
بۆیە ئێمە دەڵێین ئەگەر برادەران و ئەندامانی خێزانت پێی بێزار دەبن، ئەوا وازی لێ بینە، وە ئەگەر تەقاندنەکە ئازاری لەگەڵ نەبێت، ئەوە کاریگەریەکی لاوەکی ئەوتۆی نییە،بەڵام ئەگەر ئازاری لەگەڵ بوو نابێ ئەنجامی بدەیت.
تێبینی/ کرتە کرت و دەنگی جومگەکانی لەشی مرۆڤ بە تایبەتی ئەژنۆ لە کاتی جوولە و نوشتانەوەی، ئەگەر ئازار و ئەستوور بوونی لەگەڵ نەبێت، ئەوا شتێکی ئاساییە و پێویست بە سەردانی پزیشک ناکات.