بەرزترین رێژەی مردن بە پەتای كۆرۆنا لە هیندستان تۆماركرا

تەندروستی 22/06/2020


رۆژێ دووشەممە بەرزترین رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە وڵاتی هیندستان تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئەمرۆ دووشەممە بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا
455 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركراوە كە بە بەرزترین رێژەی گیان لەدەستدان دادەنرێت لەوەتەی ئەو پەتایە لەو وڵاتە بڵاوبوەتەوە 
وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئاشكرای كردوە  تا ئێستا 13 هەزارو 699 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ونزیكەی نیو ملیۆن كەسیش تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون و هەڵگری ڤایرۆسەكەن لەو ژمارەیە 237 هەزارو 196 كەس چاكبونەتەوە 
بەگوێرەی داتاكان  هیندستان بە چوارەمین وڵات دێت لە ریزی زۆرترین تووشبووی وڵاتانی جیهان و لەریزبەندی هەشتەمین وڵات دێت بەگوێرەی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایەوە