سودەكانی كەرەوز بۆپێستی ڕوخسار

تەندروستی 21/06/2020


‎چاودێر:


پێكهاتەی سەرەكی لە كەرەوزدا ڤیتامینەكانی وەك ومەگنیسیوم وئاسن وكالیسۆم و پۆتاسیۆمە،پێكەوە ئەم مادانە بەرگریەكی بەهێز دروست دەكەن بۆ پاراستنی پێست لە تیشكە زیان بەخشەكانی هەتاو كەدەبنە هۆكاری چرچی وخالی قاوەی و ماندویتی پێست ،هەر بۆیە بەكارهێ،انی كەرەوەز بۆ پێستی رووخسار ئەم سودەی لای خوارەوە دەبێت. لەوانە:

1. ئاوی كەرەوز یارمەتیدەرە بۆكەمكردنەوەی هەوكردن ونەهێشتنی زیپكە  وخاڵیرەشی  وخوراندنی پێست و ئەكزیما كە دەتوانین ماسكی هەنگوین وزەردەچەوەو هاراوەی كەرەوز بۆ ئەو جێگایانەی كە زیبكەدارو هەوكردن وبەكار بهێنین بۆ ماوەی ۲٠ دەقە ودواتر بە ئاوی تۆزێ گەرم بشۆرێ.
2. دەتوانرێت ئاوی كەرەوزی كوڵاو وەكو تۆنەرببەكار بهێنرێ بۆ نەهێشتنی هیلاكی پێست .
3. ئەو خانمانەی رەنگی لێویان رەش هەڵگەراوەو خواستی گۆرینی رەنگی لێویان هەیە بۆ پەمەی دەتوانن ئاوی لیمۆ وئاوی كەرەوزی كوڵاو شەوانە لێوی پێ تەڕ بكەن و تابەیانی پێوەی بمێنێتەوە. 
4. ئەو كەسانەی توشی برینی ناودەم دەبن غەرغەرەی ئاوی كەرەوزی كوڵاو چارەسەرێكی بەسودی سروشتی یە بۆ چاكبونەوەیان

‎سەرچاوە :Stylcraze