پەرلەمانتارێكی عیراقی داوای كرد نەوتی خاوو نەدرێتە پالیۆگەكانی بازیان و قەیوان

ئابوری 21/06/2020


پەرلەمانتار جەمال ئەلمحەمەداوی ئەندامی لیژنەی ووزە لە پەرلەمانی عیراق  داوای كرد دەستبەجێ رەوانە كردنی نەوتی خاوو بۆ هەردوو پاڵێۆگەی "بازیان " و  قەیوان " رابگیرێت 
جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ هەردوو گرێبەستی ئەو دوو پاڵێوگەیە.
محەمەداوای لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندوە بەهۆی دابەزینی نرخی خاوو لە بازارەكانی جیهان ودابەزینی خواست لەسەر كڕینی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كە بەهۆیەوە نەوت نزیكەی 50% نرخەكەی لەدەستداوە كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری نیشتیمانی عیراق درووستكردوە لەبەر ئەوە پێویستە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەو دوو پاڵیوگەیە رابگیرێت.