بڕیارێكی نوێ لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە

ئابوری 18/06/2020

چاودێر
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بڕیارێكی نوێ‌ی بۆ وەرگرتنی باج دەركرد و ماوەی وەرگرتنەوەی سێ‌ مانگ درێژ كردەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە واژووری بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرە، هاتووە، لەسەر ڕەزامەندی وەزیری دارایی و ئابووری بڕیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدان دا.
هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە: ماوەكە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ درێژ دەكرێتەوە و لەیەكی تەمووز دەست پێ‌ دەكات تا 30 ئەیلوول و ئەو بڕیارە باجی ڕاستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە.