مووچەی فەرمانبەران بەم شێوەیە كەم دەكرێتەوە

ئابوری 10/06/2020

چاودێر
بەرپرسێكی حكومەتی عێراق، ئاشكرایكرد، بەپێی باجی‌ داهات، رێژەی لە10% بۆ لە15 %ی‌ مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرێت.
مەزهەر محەمەد، راوێژكاری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق بۆ كاروباری‌ دارایی، رایگەیاند: یاسای‌ باجی‌ داهات، كە لەسەر مووچەی‌ بنەڕەتییە لەم مانگەوە بەسەر كۆی‌ مووچە، واتە مووچەی‌ بنەڕەتی‌ و دەرماڵەكان جێبەجێ‌ دەكرێت.
ناوبراو، وتیشی "بەگوێرەی‌ یاسای‌ باجی‌ داهات، لە10% بۆ لە15 %ی‌‌ مووچەی‌ سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرێت و هەموو ئەو پێشنیارانەی‌ پێشوو بۆ بڕینی‌ مووچە هەڵوەشێندراونەتەوە و یاسای‌ باجی‌ داهات جێبەجێ‌ دەكرێت".
روونیشیكردەوە،"یاساكە بەسەر ئەو مووچەخۆرانەدا جێبەجێ‌ ناكرێت،  مووچەكانیان لە500 هەزار دینار كەمترە، هەرچەندە تاوتوێی‌ ئەو پرسە كراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری‌ فەرمی‌ لەبارەوە نەدراوە و حكومەت هەموو هەوڵەكانی‌ خستووەتەگەڕ بۆ دابینكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ حوزەیران".