لەم مانگەدا خۆر گیران روودەدات

ژینگە 08/06/2020


ئاژانسی هەواڵەكانی ئیمارات بڵاویكردوەتەوە رۆژی 21ی ئەم مانگە لە وڵاتانی عەرەبی خۆرگیران روودەدات 
 تەئكیدی كردوەتەوە خۆرگیرانەكە بە رێژەی 86% دەبێت و نزیكەی دووكاتژمێرو 57 خوولەك و 17 چركە بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی بەیان ی ئیماراتی بڵاویكردوەتەوە خۆرگیرانەكە لە ئیمارات و ناوچەی عەرەبی و سودان و یەمەن و سوڵتان نشینی عوممان دەبینرێت.
حەسەن ئەحمەد حەریری بەرێوەبەری جێبەجێكاری گرووپی گەردوون ناسی دووبەی هۆشداریدا لەكاتی خۆرگیران تەماشاكردنی خۆر زیان بە چاوی مرۆڤ دەگەێنێت و پێویستە چاویلكە لە چاوبكرێت.
راشیگەیاند: بەتەنها لەكاتی خۆرگیراندا تەماشاكردنی خۆر زیان بە چاو ناگەێنێت بەڵكوو سەیر كردنی خۆر هەمووكات زیانی بۆ چاو هەیە چونكە شەبەكیەیی چاوی مرۆڤ زۆر هەستیارە
جەختیشی كردوەتەوە دەتوانرێت بە لەچاوكردنی چاویلكەی تایبەت بە خۆرگیران سەیری ئەو دیاردە گەردوونیە بكرێت.