خۆپیشاندەران بۆ حكومەتی هەرێم: كەی مووچە دابەشدەكەیت؟

کوردستان 04/06/2020

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجەشممە، خۆپیشاندانێك لەقەزای شارەزووری سەر بەپارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد و داوای بەپەلە دابەشكردنی مووچە و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجانی بێكار كرا.
لەخۆپیشاندانەكەدا، ژمارەیەك لەهاووڵاتیان و فەرمانبەرانی  قەزاكە بەشداربوون، دژی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی رابردووە ئەمساڵ.
هاوكات ، بەحكومەتیان وت كەی مووچە دابەشدەكەیت ؟ و رێگەی ناحیەی زەڕایەن – سلێمانییان داخست و بە پێویستی دەزانن چیتر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوە زیاتر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دوانەخات.