محەمەد دوشیوانی: گرنگە دۆخی ئەمنی ناوچەدابڕێندراوەكان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكرێن

کوردستان 03/06/2020


چاودێر: لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  جەختدەكاتەوە، پێویستە كۆی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكرێن و دۆخی ئەمنی ناوچە دابڕێندراوەكان بەتایبەت كەركوك و خانەقین لەبەرچاوبگیرێن.
محەمەد دوشیوانی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تایبەت بۆ چاودێر" ووتی: زۆر گرنگە  هەرێمی كوردستان لەرووی ئەمنی و كێشە ئەمنیەكانی كەركوك، لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكات، لەبەر ئەوەی ناكرێت هەر باسی موچە بكرێت و كێشە ئەمنیەكانی  سنوری ناوچە دابڕێندراوەكان بەتایبەت كەركوك و خانەقین وەلاوە بنرێت.

رونیشكردەوە: راستە كێشەی موچەو بودجە گرنگەو پەیوەندی بەژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، بەڵام كێشە  ئەمنیەكانیش گرنگی خۆیان هەیە و دەبێت لەگەڵ بەغدا تاوتوێبكرێن و دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە توندوتۆڵتر بكرێت.