هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغدا

کوردستان 03/06/2020

چاودێر: وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداو رێكەوتن لەسەر كێشە داراییەكانی نێوان هەردوولا بچێتە بەغدا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ چاودێر" ووتی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغداو لەگەڵ حكومەتی بەغدا كۆدەبنەوە.
وتیشی: كۆبونەوەكان بۆ تەواوكاری كۆبونەوەكانی پێش جەژنی رەمەزانەو بۆ قسەكردنە لەسەر بودجەی هەرێم و كێشەی نەوت و داهاتی مەرزەكان و ناوخۆی هەرێم.
رونیشكردەوە: وەفدەكە چەند كۆبونەوەیەك لەگەڵ  سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت و ئەمینداریەتی ئەنجومەنیی وەزیران ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەفدەكە دەرهاویشتەی كۆبونەوەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ هەولێرو دواتر دەگەڕێنەوە بەغداو بڕیاری كۆتایی دەدرێت.