حكومەتی لیبیا هێرشی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی تەرابلووسی دەستپێكرد

کوردستان 03/06/2020

حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا پشتیوانیكراو لەلایەن توركیا و دانپێندراو لەلایەنی نێودەوڵەتیەوە دژەهێرشێكی بەناوی ئۆپەراسیۆنی تەرابلوس بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەی پایتەخت دەستپێكرد كە لەلایەن هێزەكانی خەلیفە حەفتەرەوە كۆنترۆڵكرابوون.
محەمەد قنونو گوتەبێژی هێزەكانی حكومەتی لیبیا گوتی: هێزی ئاسمانی لیبیا تانكەكانی هێزەكانی حەفتەریان لە فڕۆكەخانەی تەرابلوس بۆردومانكردووە لەگەڵ كۆشكی بن غشیر.
رونیشیكردەوە لە رۆژانی رابردودا هێزەكانیان توانیویانە گەمارۆی فڕۆكەخانە بدەن بۆ ئامادەكاری بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی.
هێزەكانی خەلیفە حەفتەر لە نیسانی پاردا فڕۆكەخانەی تەرابلوسیان لە پایتەخت كۆنترۆڵكرد كە لەلایەن روسیا و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و خۆرئاواییەوە پشتیوانی دەكرێت و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی تەرابلوس دەدات.