پۆلیسی ئەمریكا بە هەزاران خۆپیشاندەری دەستگیركرد

جیهان 03/06/2020

 پۆلیسی ئەمریكا 9300 كەسی بە لایەنی كەمەوە دەستگیركرد لە ناڕەزایەتییەكاندا لە سەر كوژرانی گەنجی ڕەشپێست جۆرج فلوید لە سەرانسەری وڵاتدا بەپێی هەواڵدەری ئەسۆشێتد پرێس.
لە لۆس ئەنجلس 2700 كەس دەستگیركران و دواتر لە نیویۆرگ 1500 كەس.
هاوكات پۆلیس لە داڵاس و هیۆستن و فیلادلفیا سەدان كەسی دیكەی دەستگیركردووە.
فلویدی بە رەگەز ئەفریقایی لەلایەن پۆلیسێكەوە كوژراوە كە پێی خستە سەر گەردنی بۆ ماوەی چەند خولەكێك و گوتی: ناتوانم هەناسە بدەم.
دەیان هەزار كەس لە شەقامەكانی شارەكانی ئەمریكا خۆپیشاندانیان سازكرد لە شەوی سێشەممە لە هەشتهەمین رۆژی ناڕەزایەتییەكاندا سەرباری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەندێك لە شارەكان و رێوشوێنەكان بۆ راگرتنی توندوتیژییەكان.
خۆپیشاندانێكی گەورە سازكرا لە لۆس ئەنجلس و فیلادلفیا و ئەتلانتا و نیۆیۆرك  و واشنتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش بەپێ لە كۆشكی سپی هاتە دەرێ و چووە كەنیسەكەی نزیك كۆشكی سپی.
پەیامنێری سكاینیوز گوتی: خۆپیشاندەران دەڵێن بە هێمنانە خۆپیشاندان دەكەن، بەڵام پۆلیس ئاویان بەسەردا دەپرژێنێت لە نزیك كۆشكی سپی كە جارێكی خۆپیشاندانی گەورەی تێدا بەڕێوەدەچێت لە ئەمڕۆ چوار شەممەدا.
 سەرچاوە/ سكاینیوز