دوو حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركرا
چاودێر:
وەزارەتی تەندورستی رایگەیاند ،لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبوێكیان نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەیە و تووشبووەكەی دیكە بەركەوتووی ھەمان نەخۆشە.
هەوروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، هەردوو تووشبووەكە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.