مستەفا كازمی هەڕەشە لەموچەی سەرۆكایەتی و پلە تایبەت و باڵاكان دەكات

عێراق 02/06/2020


چاودێر: سەرۆك وەزیرانی عیراق لەتویتێكیدا هەڕەشە لەموچەی سەرۆكایەتیەكان وپلە تایبەت و باڵاكان دەدات، بۆ كەمكردنەوەیان و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەهێڵی سور دادەنێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەو تویتەیدا رایگەیاندوە:" رێگە نادەین چارەسەری قەیرانی دارایی لەسەر مافی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەی كۆمەڵاتی بكرێت.

رونیشكردوەتەوە:" كەمكردنەوەی پلە بەندی سەرۆكایەتییەكان و پلە تایبەت و پلە باڵاكان و راگرتنی دوو موچەیی و ئاڕاستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت و  سورین لەسەر تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە پێكەوە.