ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی لەبەرزبوونەوەدایە

کوردستان 01/06/2020

چاودێر: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەبەرزبوونەوەدایەو ١٢ هاووڵاتی تر تووشی کۆرۆنابوون.

دەقی راگەیەنراو:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە،
شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠