دوو تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەدهۆک تۆمارکران

کوردستان 01/06/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین زانیاری لەسەر دەئەنجامەکانی پشکنینی کۆرۆنا ئاشکراکرد، کە دوو هاووڵاتی تر لە دهۆک تووشی کۆرۆنابوون.

دەقی راگەیەنراو: 

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووێکی کچ تەمەن ٢٠ ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ھەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠