میلەت ناحەقی نیە

کوردستان 01/06/2020

چاەدێر: بڵێسە جەبار فەرمان 
مێژو و پێشینەی تاڵی ھاوڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ڕاست نەگۆیی حوکمرانانی ئەم ھەرێمە وای کردوە کە تەنانەت بە ڕاستیەکانیش بڕوا نەکەین لە بابەتێکی وەک کۆرۆنا دا.
لەم مەملەکەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەکرێت.
ڕاستە کە زاکیرەمان زەعیفە بەڵام ھێشتا بیرمان نەچووە کە ھەر دوێنێ بوو کە تەقەی خۆشی کرا بە ھۆی سەرکەوتنمان بەسەر کۆرۆنادا و کە بەداخەوە کوژاو و برینداریشی لێ کەوتەوە.
ھەر پارێزگایەو سنگی دەرئەپەراند و باسی بگولاتی خۆیی ئەکرد لە پێشەنگی داو سەرکەوتن و زاڵ بوون بەسەر ئەو پەتادا.
بە گوفتی کابرای کەرکوکی معقول چیە ئێستا لەپر و لە ناکاو کۆرونا بە سەختی و قورسی ھاتۆتەوە و توشبوان مەفەریان نیە؟!
لەوانەیە ئەوەی کە ئەیڵێن راست بێت.
بەڵام ئەدائی ھەڵەی حکومەی و ھەڵپەی پێشبرکێی پارێزگاکان و بە سیاسی کردنی نەخۆشیەکە و پێشینەیەکی مێژووی لە ناراستگۆیی وای لە ھاوڵاتیان کردوە متمانەیان نەمێنێ.
میلەت بڕوای بەو ھەواڵانە نیە و پابەندی رێنماییەکان نابن و ئەمە بە ھەنگاوێکی سیاسی و جەواشەکاری تێدەگەن بۆ پەردەپۆش کردنی شکستی ئەم حکومەتەو نەدانی موچە.

سەرباری ئەوەی ئایا ھەواڵی سەرھەڵدانەوەی کۆرونا راستە یا نە ھیوادارم ھاوڵاتێان تێگەیشتبێتن کە ئەم پەتایە لە ھەموو جیھان دا ھێشتا ماوە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە بۆیە تیکام وایە لەبەر تەندروستی خۆیان پابەند بە رێنماییەکان خۆپارستن بن