مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان 01/06/2020

چاودێر: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی بڕیارەكانی قەدەغەی هاتوچۆوە بڵاوكردەوە.

لەپەیامەكەیدا مەسرور بارزانی رایگەیاندوە:" ،"قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی سەلامەتی ئێمەیە بەهۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی حاڵەتەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا"

ئاماژەی بەوەشداوە:" زۆر گرنگە ئێمە پابەندبین بە رێنماییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییە گشتییەكان جێبەجێ بكەین."