وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان 01/06/2020

چاودێر: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

 

دەقی راگەیێندراوی وەزیری پەروەردە: 

ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت.

بۆ ئە‌وە‌ی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن. ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم، بریتین لە‌:

١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە‌.

٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌:
أ- تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌. تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە‌.

ب- لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن.

٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت.

پارێزراو و تە‌ندرووست بن...

ئالان حە‌مە‌سە‌عید
٢٠٢٠/٦/١