مۆسكۆ سیستمێكی تایبەتی رێكخستوە بۆ چوونە دەرەوەی دانیشتوانی مۆسكۆ

جیهان 01/06/2020


بۆ یەكەمین جار لەماوەی 9 هەفتەی رابردوودا دانیشتوانی مۆسكۆ دەتوانن بچنە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران 
ئەمرۆ دووشەممە پاش ئەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمی كرد ،ئاسانكاری بۆ دانیشتوانی مۆسكۆ كراو كەمێك سیستمی كەرەنتینە سووك كرا 
دەسەڵاتدارانی مۆسكۆی پایتەخت رێگە دەدەن بە چوونە دەرەوەی دانیشتوانی ئەو شارە بەڵام بە سیستمی نۆرە كە ئەوەش یاسایەكی دەگمەنە و بۆ یەكەمین جارە ئەو سیستمە لەجیهاندا پەیڕەو دەكرێت بە ئامانجی پاراستنی شەقام و پارك و باخچە وشوێنە گشتییەكان لە قەرەباڵەغی وهاوكات رێگەش بە چوونە دەرەوەی هەموان دەدرێت.
بەگوێرەی سیستمەكە رێگە دەدرێت دانیشتوانی مۆسكۆ لە هەفتەیەكدا 3 جار بچنە دەرەوە بەڵام بەگوێرەی ئەو رۆژانەی بۆیان دیاری دەكرێت بە شێوەیەك ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزان ئەچنە دەرەوە ژمارەیەكیشیان لە ماڵەوە دەمێننەوە وپاشان بۆ جاری دووەم نۆرەی ئەوانە دێت كە نەچونەتە دەرەوەو بەو شێوەیە.
هەروەك دەسەڵاتدارانی مۆسكۆ لە رۆژی دووشەممەوە رێگە بە كردنەوەی ماركێت و زۆربەی پارك و باخچەكان دەدەن.
مۆسكۆ بە زەرەرمەندترین ناوچەی رووسیا دادەنرێت لە رووی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام لەم رۆژانەی دوایەدا رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە.
ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە رووسیا گەیشتوەتە 400هەزار كەس كە لەریزی سێیەمی وڵاتان دێت لە رووی ژمارەی تووشبووانەوە.